PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە سنە لە گۆڕستانێکی ٢٨٠٠ ساڵەدا پاشماوەی سەردەمی ئاسن و پارت-ساسانی دۆزرایەوە
لە هەڵکۆڵینەکانی گۆڕستانی زاگرۆس لە سنە، گۆڕی سەردەمی ئاسن کە مێژووەکەی بۆ ٧٥٠-٥٠٠ی پێش زایین دەگەڕێتەوە و پاشماوەی تەلارسازیی سەردەمی پارت و ساسانی دۆزرانەوە.

لە سنە لە گۆڕستانێکی ٢٨٠٠ ساڵەدا پاشماوەی سەردەمی ئاسن و پارت-ساسانی دۆزرایەوە

لە هەڵکۆڵینەکانی گۆڕستانی زاگرۆس لە سنە، گۆڕی سەردەمی ئاسن کە مێژووەکەی بۆ ٧٥٠-٥٠٠ی پێش زایین دەگەڕێتەوە و پاشماوەی تەلارسازیی سەردەمی پارت و ساسانی دۆزرانەوە.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە باشووری ڕۆژئاوای شاری سنە و لە بناری کێوی ئاوییەر، لە گۆڕستانی زاگرۆسدا لە ئەنجامی هەڵکۆڵینەکان، ژمارەیەکی زۆر گۆڕ و پاشماوەی مێژوویی دۆزراونەتەوە کە مێژووەکەیان بۆ نزیکەی ٢٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

لە قۆناغی دووەمی هەڵکۆڵینەکاندا کە لەلایەن شوێنەوارناسانی زانکۆی هەمەدانەوە ئەنجامدرا، گۆڕەکانی سەردەمی ئاسنی سێ (٧٥٠-٥٠٠ی پێش زایین)، پاشماوەی مرۆڤ و پاشماوەی تەلارسازی و کەرەستەی مێژوویی سەردەمی پارت و ساسانی دەرکەوتن. کازم مەلازادە، مامۆستای بەشی شوێنەوارناسی زانکۆی بوعەلی سینای هەمەدان ڕایگەیاند کە هەڵکۆڵینەکان لە پێنج خاڵی جیاوازدا ئەنجام دەدرێن و کارەکان بەردەوامن.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر پاشماوەی مرۆڤەکان و شێوازی ناشتنیان دەریخستووە کە خەڵکی ئەو سەردەمەی ناوچەکە پەیڕەوی ئایینی میترایی و خۆرپەرستی بوون و مردووەکانیان بە جۆرێک ناشتووە کە ڕوویان بەرەو خۆر بووە.

ئەم گۆڕستانە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کاتی دروستکردنی ڕێگایەک لە نزیک کێوی ئاوییەر بە ڕێکەوت دۆزرایەوە و چەند مانگێک دوای ئەوە یەکەم قۆناغی هەڵکۆڵین دەستی پێکرد. قۆناغی دووەم سێ هەفتەیە بەردەوامە و بڕیارە هەفتەیەکی دیکەش درێژەی هەبێت. دانیشتووانی سنە داوا لە بەرپرسان دەکەن بۆ پاراستنی میراتی مێژوویی، مۆزەخانەیەکی تایبەت لەو ناوچەیەدا دروست بکرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار