سەرەکی

بڕیاری ئازادکردنی سینەم دەدەتاش، سەرۆکی شارەوانیی ئوسکودار دەرچوو
پارێزەر ئاکین ئاتالای ڕایگەیاند، موەکیلەکەی سینەم دەدەتاش بە بڕیاری مانەوە لە ماڵەوە لە زیندان ئازاد کراوە.
پارێزەر ئاکین ئاتالای لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕایگەیاند کە سینەم دەدەتاش، سەرۆکی شارەوانیی ئوسکودار ئازاد کراوە.
دوای پێشکەشکردنی داواکاریی ئازادکردن، دادگا بڕیاری دا دەدەتاش بە مەرجی چاودێریی دادوەری و مانەوە لە ماڵەوە لە زیندان ئازاد بکرێت.
هیچ زانیارییەکی زیاتر لەسەر وردەکارییەکانی ئەم بڕیارە نەخراوەتە ڕوو.
سەرچاوە: Kurdistan24