تەندروستی و وەرزش

پاسێک لە پارێزگای ئیلام وەرگەڕا: ٧ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٢ کەسیش بریندار بوون
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی کرێکارانی کۆمپانیایەک لە پارێزگای ئیلام، ٧ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، کاتژمێر ٧ی ئێوارە پاسێکی گواستنەوەی کرێکارانی کۆمپانیایەک لە ڕێگەی نێوان مورموری و ئاودانان وەرگەڕا. بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ٧ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە، پێنج تیمی فریاگوزاری لە شارەکانی ئاودانان و دێهلۆرانەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. مانگی سووری پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند کە کارەکانی فریاگوزاری لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە.
سەرچاوە: Rûdaw