
لە بەیتولشەباب لە پارێزگای شرناخ ئاژەڵداران ڕووبەڕووی بەفری پێشوەختە دەبنەوە
ئەندامانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە ناوچەی بەیتولشەبابی سەر بە شرناخ، بەهۆی بارینی بەفری پێشوەختەوە ئاژەڵەکانیان بردۆتە ناو کەوێڵەکان و ڕووبەڕووی کارێکی قورسی زستانە بوونەتەوە.
ساردبوونی کەشوهەوا لە شرناخ، بووە هۆی بارینی بەفر لە گوندە کوێستانییەکاندا. ئەو ئاژەڵدارانەی لە کوێستانی فاراشینی سەر بە گوندی یەشیلۆز لە ناوچەی بەیتولشەباب دەژین، بەهۆی بارینی بەفری پێشوەختەی ئەمساڵەوە تووشی کاتی سەخت بوون.
لەگەڵ بارینی یەکەم بەفری وەرزەکە لە کوێستانەکەدا کە بەرزییەکەی ٢ هەزار و ٦٥٠ مەترە، مەڕەکان کە لە چێڕگەکەدا دەلەوڕان لە ناو بەفردا گیریان خوارد. ئاژەڵە بچووکەکان بە هاوکاریی گوندییەکان هێنرانە خوارەوە و لە کەوێڵەکاندا جێگیر کران و لە دەرەوەشدا بە دابەشکردنی کاء دەستیان کرد بە پێدانی ئالیک بە ئاژەڵەکان.
هاووڵاتییەک بە ناوی مەظلوم ئەسلان ئاماژەی بەوە دا کە لە مانگەکانی زستانی پێشوەختەدا تووشی زەحمەتی بوون. ئەسلان گوتی: "لەگەڵ بەهێزبوونی بەفربارینەکە، ئاژەڵەکانمان هێنایە ناو کەوێڵەکان، یەکەم بەفری ساڵ ئەمساڵ زوو باری. کار و ئەرکی قورسی زستانمان ئیتر دەستی پێکرد."
سەرچاوە: Kurdistan24