سەرەکی

لە جزیری شڕنەخ بەهۆی ڕووخانی بینایەکەوە ٥ کرێکار بریندار بوون
لە گەڕەکی سور بەهۆی ڕووخانی قالبەکانی بینایەکەوە ٥ کرێکار بریندار بوون و ڕوانەی نەخۆشخانە کران.
لە ناوچەی جزیری سەر بە پارێزگای شڕنەخ، لە گەڕەکی سور لە کاتی کۆنکرێتکردنی شوێنی کارێکدا قالبەکان ڕوویان خست. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا پێنج کرێکار بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردنەوەی ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاکەوتنی ١١٢، ئافاد، ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. کرێکارە بریندارەکان لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گەیەنرانە نەخۆشخانەی دەوڵەتیی جزیر.
سەرچاوە: Kurdistan24