
لە ئولودەرەی شرنەخ پاسێکی وان و بارهەڵگرێک بەیەکدا کێشایان و شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی بەیەکدادانێکدا لە شارۆچکەی ئولودەرەی شرنەخ، شۆفێری پاسەکە سابری یوماک گیانی لەدەستدا و ١٤ کەسی دیکەش بە برینداری لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێن.
لە دەروازەی شارەدێی هیلال لەسەر بەشی شارۆچکەی ئولودەرەی شرنەخ، پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینانی وان کە لە ئەنتالیاوە بەرەو جۆلەمێرگ دەڕۆیشت، لەگەڵ بارهەڵگرێکدا کە لە ئاڕاستەی بەرامبەرەوە دەهات بەیەکدا کێشایان. بەهۆی توندی بەیەکدادانەکەوە، پاسەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەر سەیبانی ماڵێک کەوت و دواتر وەستا.
لە ڕووداوەکەدا شۆفێری پاسەکە سابری یوماک بە سەختی بریندار بوو و گەیێندرایە نەخۆشخانە؛ بەڵام سەرڕاڕی هەموو هەوڵەکانی پزیشکان گیانی لەدەستدا. لە بەیەکدادانەکەدا کەسێک بە سەختی و ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون و ڕەوانەی هەمان نەخۆشخانە کران و چارەسەرییان بەردەوامە.
سەبارەت بە ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و هۆکاری ڕووداوەکە دەکۆڵرێتەوە.
سەرچاوە: Van Ekspres