
سالار عەزیز: جیابوونەوەی سلێمانی لە کوردستان خەیاڵێکی خاوە
سالار عەزیز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سلێمانی سەنتەری کوردستانە و دەنگۆی جیابوونەوەی بە خەیاڵێکی خاو وەسف کرد.
سالار عەزیز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە سلێمانی سەنتەری کوردستان و کوردایەتییە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانی جیابوونەوەی ئەم شارە "خەیاڵێکی خاوە" و واقیعی ئێستای ناوچەکە ڕێگە بە جۆرە جیابوونەوەیەکی لەم شێوەیە نادات.
عەزیز بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە کوردستان یەک پارچەیە، وتی: "کوردستان یەکە. جیابوونەوەی سلێمانی کە سەنتەری کوردایەتییە لە کوردستان، مەحاڵە". هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە دیالۆگ لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێ بکاتەوە و هەردوو حیزب لە کۆتاییدا دەگەنە ڕێککەوتن.
لە وەڵامی پرسیارێکی پێشەوا بەختیار، پەیامنێری ڕووداو سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی، عەزیز وتی: "ڕێکدەکەون. سیاسەتی دروست ئەوە دەخوازێت کە پێکەوە بن". لە کۆتاییدا، ئەوەی خستە ڕوو کە کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەردوو حیزبەکەدا ئەنجام دەدرێت و لە ئەنجامدا ڕێککەوتنێک دەکرێت.
سەرچاوە: Rûdaw