
کۆنسێرتەکانی موزیکی کوردی لە وەرزی پایز و زستاندا بە بەرنامەیەکی بەرفراوان بەڕێوەدەچن
لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمدا، گۆرانیبێژانی کورد لە هەرێمی کوردستان، تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی کۆمەڵێک کۆنسێرتی خۆڕایی و بەپارەوە دیداری جەماوەرەکەیان دەکەن.
لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمدا، هونەرمەندانی کوردی لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، تورکیا و ئەوروپا دەچنە سەر شانۆ. هەریەک لە شڤان پەروەر، دەلیل دیلانار، خێرۆ عەباس، ڕۆژدا، خەجێ، ڕەوشەن، جان ئاخین، علی دوغان گۆنولتاش و چەندین هونەرمەندی دیکەی کورد لە بەرنامەی کۆنسێرتەکاندا جێگەیان گرتووە.
شڤان پەروەر لە ١٣ی کانونی یەکەمدا لە هۆڵی یۆرۆگرێس ئاخن لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا شەوێکی موزیک بەڕێوەدەبات. شارەوانی ئیپەکیۆلۆ لە وان، لە ١ی تشرینی دووەمدا لە مەیدانی شاری وان مێوانداری کۆنسێرتێکی خۆڕایی دەلیل دیلانار دەکات. خێرۆ عەباس لە ٢٨ی تشرینی دووەم لە ئامەد، ٢٩ی تشرینی دووەم لە مێردین و لە ١ی کانونی یەکەمدا لە وان دەچێتە سەر شانۆ. ڕۆژدا لە ٢٨ی تشرینی یەکەم لە فێستیڤاڵێکدا کە لەلایەن شارەوانی مازیداغی مێردین ڕێکخراوە گۆرانی دەڵێت. جان ئاخین لە ٢٠ی تشرینی دووەم لە شارۆچکەی جزیری سەر بە شرناخ، و خەجێش لە ٣ی کانونی یەکەمدا لە ئامەد کۆنسێرت ساز دەکەن. ڕەوشەن لە ١٤ی کانونی یەکەمدا لە هۆڵی کۆنگرێسیۆم لە ئەنقەرە دەچێتە سەر شانۆ.
علی دوغان گۆنولتاش گەشتێکی بەرفراوانی هونەری بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەم ڕاگەیاند. گەشتەکە لە تورکیا لە کۆجائەلی و ئەستەمبوڵەوە دەستپێدەکات و لە ٣ی تشرینی دووەم لە کۆجائەلی دەبێت، پاشان لە شارەکانی ئەوروپای وەک باسل، لەندەن، دویسبورگ، کۆڵن، ئێسن، هانۆڤەر، بەرلین، لوبێک، هامبورگ، فرانکفۆرت، میونشن، بیلیفێڵد، ئەمستەردام و ڕۆتەردام بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: Rûdaw