
سێ کەس لە سۆران بە تۆمەتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کرێ گیراون
پۆلیسی سۆران سێ کەسی دەستگیر کرد کە هەوڵیان دەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری مۆدێل ٢٠٢٥ی کرێ، بەبێ مۆڵەت و بەڵگەنامەی یاسایی بفرۆشن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سێ هاووڵاتییان دەستگیر کردووە کە هەوڵی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کرێیان داوە. ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا کامری مۆدێل ٢٠٢٥ بووە و لە کۆمپانیایەکی کرێی ئۆتۆمبێل لە هەولێر وەرگیراوە، بەڵام لە سۆران بەبێ تابلۆ و بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی هەوڵی فرۆشتنی دراوە.
پۆلیس لە کاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەدا سێ گومانلێکراوەکەی بە ناوەکانی (هـ. ع. ع.)، (ر. م. ح.) و (ش. ئە. ع.) دەستگیر کردووە و دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و بڕیارە گومانلێکراوان بەپێی ماددەی ٤٥٧ی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتباران دەگیرێتە بەر و هەوڵ دەدەن ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە بکەن.
سەرچاوە: +964 (Kurdish) - province 'hewler'