
ستاربەکس ٢٥٠ فرۆشگای خۆی لە ئەمریکای باکوور دادەخات
ستاربەکس ڕایگەیاند کە ٢٥٠ لقی خۆی لە ئەمریکای باکوور دادەخات کە ئەنجامی دارایییان بەپێی پێویست نەبووە.
زنجیرە قاوەخانەی ستاربەکس کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ڕایگەیاند کە نزیکەی ٢٥٠ لقی خۆی لە ئەمریکای باکوور دادەخات. بڕیارە داخرانەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ بكرێن.
مایک گرامس، بەڕێوەبەری کارگێڕیی ستاربەکس ئاماژەی بەوە کرد کە لە پرۆسەی هەڵسەنگاندندا ئەو فرۆشگایانە دەستنیشان کراون کە نەیانتوانیوە ئەزموونی ئامانجدار بە شێوەیەکی بەردەوام پێشکەشی کڕیاران و کارمەندان بکەن، یان هیچ ئەگەرێکیان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی دارایی پەسەندکراو نەبووە. گرامس جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە بۆ کارمەندان، کڕیاران و کۆمەڵگاکان قورسە.
ئەو فرۆشگایانەی دادەخرێن، نزیکەی سەدا ١ی زیاتر لە ١٨ هەزار فرۆشگای ستاربەکس لە ئەمریکای باکوور پێکدەهێنن. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ساڵانە بەداخستنی هەندێک شوێن و کردنەوەی فرۆشگای نوێ بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی فرۆشگاکانی دەکات و تەنانەت دوای ئەم بڕیارەش، بەردەوام دەبێت لە سەر پابەندبوونی خۆی بە گەشەکردن لە ئەمریکای باکوور.
سەرچاوە: Kurdistan24