PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

پێشانگای فۆتۆگرافیی 'یەک جیهان'ی ٢٠ هونەرمەندی گەنجی ڕۆژاوا لە سلێمانی کرایەوە
لەو پێشانگایەدا کە لەلایەن ڕێکخراوی پاراستنی منداڵانی کوردستانەوە ڕێکخرابوو، ٢٠ وێنەی ٢٠ هونەرمەندی گەنجی ڕۆژاوا لە هۆڵی ئەتۆلیەی کلتووریی سلێمانی نمایش کران.

پێشانگای فۆتۆگرافیی بە ناونیشانی "یەک جیهان" کە لەلایەن ڕێکخراوی پاراستنی منداڵانی کوردستانەوە ڕێکخرابوو، بە نمایشکردنی ٢٠ کاری فۆتۆگرافیی ٢٠ گەنجی ڕۆژاوای کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە هۆڵی ئەتۆلیەی کلتووریی سلێمانی کرایەوە.

ئارام عەبدوڵڵا، بەرپرسی پێشانگاکە ئاماژەی بەوە کرد کە وێنەکان تەنیا دیمەن نین، بەڵکو هەر یەکێکیان چیرۆک، یادگاری، هەست و پەیامێکیان لەخۆ گرتووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە فۆتۆگرافەرەکان دیدگای تایبەتی خۆیان لە بەرهەمەکانیاندا ڕەنگ داوەتەوە و وایان کردووە بینەر لە گۆشەنیگایەکی جیاوازەوە لە ڕووداوەکان بڕوانێت.

عەبدوڵڵا وتیشی، ئەم جۆرە چالاکییانە بۆ ناساندنی توانای هونەرمەندانی گەنج و بەدەستهێنانی دەرفەتی زیاتر گرنگن، هاوکات پەیوەندییە هونەرییەکانی نێوان بەشە جیاوازەکانی کوردستان بەهێز دەکەن. ئەوەشی خستە ڕوو کە هونەر دەتوانێت وەک پردێک کار بکات کە دەرفەتی هاوکاری لە نێوان هونەرمەندانی ناوچە جیاوازەکاندا دروست دەکات و پەیوەندییە کلتوورییەکان پتەوتر دەکات.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار