
ئامەدسپۆر بە ئەنجامی ٥-١ لە ئەیوپسۆری بردەوە و بە جیاوازیی ٢ خاڵ لە دوای گالاتاسارای پێشەنگەوەیە
ئامەدسپۆر لەو یارییەی لە یاریگای ئامەد ئەنجامیدا، بە ئەنجامی ٥-١ لە ئەیوپسۆری بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٢٣ خاڵ.
لە هەفتەی ١٠ی خولی نایابی تورکیا، ئامەدسپۆر کە کێبڕکێی پێشەنگی دەکات، لە یاریگای خۆی لە شاری ئامەد میوانداری ئەیوپسۆری کرد و بە ئەنجامێکی گەورەی ٥-١ یارییەکەی بردەوە. یارییەکە بە کۆنتڕۆڵکردنی زووی یارییەکە لەلایەن تیپی خاوەن یاریگاوە دەستی پێکرد.
ئێرمال کراسنیقی لە خولەکی ١٣ بە پاسێکی ڕایان لوتین یەکەم گۆڵی تۆمار کرد. لوتین لە خولەکی ٣٥ ئەسیستی بۆ گیفت ئۆربان کرد و جیاوازییەکەی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە، لە خولەکی ٤٢شدا ساموێل بالێت بە پاسێکی ئۆربان گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد. لە گێمی دووەمدا، بالێت لە خولەکی ٥١ بە پاسێکی ڕایان ڕاڤێلۆسۆن گۆڵی چوارەمی هێنا؛ ئەیوپسۆریش لە خولەکی ٧٣ لە ڕێگەی ئەحمەد عەبدوڵڵاوە تەنها گۆڵی خۆی تۆمار کرد.
ساموێل بالێت لە خولەکی ٨٣ بە لێدانێکی سزا گۆڵی سێیەمی خۆی و پێنجەمی تیپەکەی تۆمار کرد و هاتریكی کرد، بەڵام لە خولەکی ٩٠+١ بەهۆی لێدانی ئەنیشکیەوە کارتی سووری وەرگرت. ئامەدسپۆر بە بردنەوەی ٥-١، کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٢٣ و پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەی پاراست و بە جیاوازیی ٢ خاڵ لە دوای گالاتاسارای پێشەنگەوە مایەوە. ئەیوپسۆریش لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەدا مایەوە و تەنها ٣ خاڵی هەیە.
سەرچاوە: Kurdistan24