PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

دادگای دەستووریی نەفەقەی بێسنووری هەڵوەشاندەوە
دادگای دەستووریی نەفەقەی بێسنووری لە یاسای مەدەنیی تورکیادا بە پێچەوانەی دەستوور زانی و هەڵیپەسارد، هەروەها ٩ مانگ مۆڵەتی دا بە پەرلەمان بۆ ئامادەکردنی ڕێکخستنی نوێ.

دادگای دەستووریی نەفەقەی بێسنووری هەڵوەشاندەوە

دادگای دەستووریی نەفەقەی بێسنووری لە یاسای مەدەنیی تورکیادا بە پێچەوانەی دەستوور زانی و هەڵیپەسارد، هەروەها ٩ مانگ مۆڵەتی دا بە پەرلەمان بۆ ئامادەکردنی ڕێکخستنی نوێ.

دادگای دەستووری، دەستەواژەی "بۆ ماوەیەکی بێسنوور"ی لە ماددەی ١٧٥ی یاسای مەدەنیی تورکیادا بە پێچەوانەی دەستوور زانی و بە بڕیارێک کە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، ئەو حوکمەی هەڵوەشاندەوە. دادگا جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ماوەی نەفەقە لەلایەن دادوەرەوە و بەپێی بارودۆخی هەر کەیسێک دیاری بکرێت.

لە بڕیارەکەدا هاتوو کە دەبێت ئەو ڕەوشانەی کە دەکرێت تێیاندا نەفەقەی تا هەتایی بڕیاری لەسەر بپڕدرێت لە یاساکەدا بە ڕوونی دەستنیشان بكرێن. هەروەها ئاماژە بەوە کرا لە سیستەمی ئێستادا نەفەقە تەنها لە حالەتێکدا بە بڕیاری دادگا هەڵدەگیرا کە وەرگرەکە بێ هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکدا بژی، یان هەژارییەکەی نەمێنێت، یان ژیانێکی بێ‌ئابڕوانە بباتە سەر. ئەگەر ئەم مەرجانە ڕوویان نەدابووایە، قەرزی نەفەقە دەکرێت تا کۆتایی ژیان بەردەوام بێت.

دادگا بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت، ٩ مانگ مۆڵەتی دا بە پەرلەمان. چاوەڕوان دەکرێت لەم ماوەیەدا ڕێکخستنی نوێ بۆ نەفەقە ئامادە بکرێت و بۆ یاساکە زیاد بکرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار