PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وەزارەتی ناوخۆی سووریا جەمال تەڕابلوسی، یاریدەدەری میعراج ئۆراڵی دەستگیر کرد
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند کە جەمال تەڕابلوسی، کە بە یاریدەدەری میعراج ئۆراڵی لایەنگری ڕژێمی پێشوو دادەنرێت، دەستگیر کراوە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا جەمال تەڕابلوسی، یاریدەدەری میعراج ئۆراڵی دەستگیر کرد

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند کە جەمال تەڕابلوسی، کە بە یاریدەدەری میعراج ئۆراڵی لایەنگری ڕژێمی پێشوو دادەنرێت، دەستگیر کراوە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند کە جەمال تەڕابلوسی، کە دەگوترێت یاریدەدەری عەلی کەییالی ناسراو بە "میعراج ئۆراڵ"ی لایەنگری ڕژێمی پێشووە، دەستگیر کراوە. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا هیچ وردەکارییەکی لەسەر کات و شوێنی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە نەخستووەتە ڕوو.

تەڕابلوسی وەک نوێنەری حەلەب و بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی "موخاوەمە سووریە" کاری کردووە. ئەو ڕێکخراوە وەک هێزێکی میلیشیا دەناسرێت کە لە سووریا خزمەتی ڕژێمی ئەسەد دەکات.

میعراج ئۆراڵ لە ساڵی ١٩٥٦ لە ئەنتاکیا لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٨٢ بەهۆی چالاکییە نایاساییەکانی ڕێکخراوەییەوە لە تورکیا، لە کاتێکدا لە زینداندا بووە، هەڵاتووە بۆ سووریا. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئۆراڵ لە ڕێگەی هاوسەرەکەی "مەلەک فازڵ" کە خزمایەتی لەگەڵ بنەماڵەی ئەسەد هەیە، پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ جەمیل ئەسەد، برای حافز ئەسەدی سەرۆکی ئەو کاتەی سووریا دروست کردووە و بەهۆی ئەو پەیوەندییانەوە بووەتە خاوەن پێگەیەکی دەوڵەمەند لە سووریا. ئۆراڵ یەکێکە لە تۆمەتبارانی دۆسیەی تەقینەوەکەی ساڵی ٢٠١٣ی شارۆچکەی ڕەیحانلی لە پارێزگای هاتای کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٥٢ کەس. هەروەها ناوبراو بە چالاکییەکانی لە پارێزگای لازقیەی سووریا لەسەر سنووری تورکیا، بەتایبەتی لە ناوچەی بایر بوجاقی تورکماننشین بەرامبەر شارۆچکەی یایڵاداقی هاتای دەناسرێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار