
لە سووروج ئاگر لە کۆگایەکی دار کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە کۆنتڕۆڵ کرا
لە گەڕەکی ڕەمەلی سەر بە قەزای سووروجی ڕحا، ئاگرێک لە کۆگایەکی دار لەسەر سەربانی ماڵێک کەوتەوە و بە دەستێوەردانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، تەندروستی و پۆلیس کوژێنرایەوە.
لە گەڕەکی ڕەمەل (یەنیشەهیر)ی سەر بە قەزای سووروجی ڕحا، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە کۆگایەکی دار لەسەر سەربانی ماڵێک کەوتەوە. ئاگرەکە بە خێرایی پەرەی سەند و دووکەڵی زۆر سەرنجی دانیشتووانی گەڕەکەکەی ڕاکێشا و پەیوەندییان بە سەنتەری فریاگوزاری ١١٢وە کرد.
دوای ئاگادارکردنەوەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی گەورەی ڕحا، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. دەروازەکانی چوونەژوورەوە و دەرچوونی گەڕەکەکە بە کاتی بەڕووی هاتوچۆدا داخران بۆ ئەوەی سەلامەتی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و تیمەکان بتوانن بە ئاسانی کار بکەن. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگرییان لە تەشەنەکردنی بۆ ماڵەکانی دەوروبەر کرد و ئاگرەکە کوژێنرایەوە.
دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە، تیمەکان کاری ساردکردنەوەیان لە ناوچەکەدا ئەنجامدا و پشکنینە پێویستەکانیان تەواو کرد. دەروازەکانی گەڕەکەکە جارێکی دیکە کرانەوە. لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوون ڕووی نەدا، بەڵام زیانی ماددی بەر کۆگاکە کەوت و کۆگاکە کەڵکی نەما.
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، چونکە هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە.
سەرچاوە: Urfanatik