سەرەکی

هێرشی ورچێک لە ترابزۆن: ١٨٤ سەر مەڕ کەوتنە خوارەوە و هەموویان مردن
لە ناوچەی ماچکای ترابزۆن، ورچێک هێرشی کردە سەر ڕانە مەڕێک و بەهۆی کەوتنیان لە بەرزاییەوە، ١٧٤ سەر مەڕ مردن و ١٠ سەر مەڕیش ون بوون.
لە قەزای ماچکای سەر بە پارێزگای ترابزۆن، ڕانە مەڕێک کە لە یایڵای نەبییورت لە گوموشخانەوە کۆچیان دەکرد، لە دۆڵی گالیان لە گەڕەکی ئیشکلار ڕووبەڕووی هێرشی ورچێک بوونەوە. بەهۆی هێرشەکەوە ڕانە مەڕەکە کەوتنە خوارەوە و ١٨٤ سەر مەڕیان لەدەست دا.
لە پشکنینی خاوەن مەڕەکاندا دەرکەوت کە ١٧٤ سەر لەو مەڕانەی کەوتوونەتە خوارەوە مردوون و ١٠ سەر مەڕیش ون بوون. کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگا و سەرۆکی یەکێتی بەخێوکەرانی مەڕ و بزنی ترابزۆن، تاشقین حەمزەئۆغڵو، چوونە شوێنی ڕووداوەکە و دۆخەکەیان هەڵسەنگاند.
مەڕە مردووەکان بە هاوکاری و کارکردنی شارەوانی گەورەی ترابزۆن لەو شوێنە هەڵگیران.
سەرچاوە: Rûdaw