
شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ڕحا لە ئەنقەرە لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا و مەهەپە کۆبوونەوە
دەستەی بەڕێوەبەریی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ڕحا (شوتسۆ) لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا (TOBB) و پەرلەمانتاری مەهەپە لە ڕحا سەبارەت بە پڕۆژە ئابوورییەکان کۆبوونەوە.
شاندێکی پێکهاتوو لە محەمەد دۆغان یەتیم، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شوتسۆ، ئیبراهیم خەلیل پێلتەک، سەرۆکی ئەنجومەن و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و ئەنجومەن، لە ئەنقەرە سەردانی م. ڕیفات هیسارجیکلیئۆغڵو، سەرۆکی یەکێتیی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا (TOBB)یان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئابووری و بازرگانیی ڕحا، ئەو پڕۆژانەی بڕیارە لە قۆناغی داهاتوودا جێبەجێ بکرێن، توانای وەبەرهێنانی شارەکە و چاوەڕوانییەکانی کەرتی بازرگانی کرا؛ هەروەها تاوتوێی دەرفەتەکانی کاری هاوبەش لەگەڵ TOBB کرا.
سەرۆکی TOBB هیوای سەرکەوتنی بۆ شاندی شوتسۆ لە خولی نوێی کارکردنیاندا خواست؛ شاندەکەش سوپاسی میواندارییەکەیانی کرد. پاشان شاندەکە سەردانی ئیبراهیم ئۆزیاڤوز، پەرلەمانتاری مەهەپە لە ڕحایان کرد و لەسەر هەمان بابەتەکان گفتوگۆیان ئەنجام دا.
سەرچاوە: Urfanatik