PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بەرگریی شارستانیی عەرەبستانی سوعودی لە ٨ شاردا هۆشداریی باری لەناکاوی ڕاگەیاند
بەرگریی شارستانی لە جەددە، یەنبوو، طائیف، عولا، خەمیس مەشیت، فەرەسان، ڕیاز و خەرج هۆشداریی لەبارەی مەترسییە ئەگەرییەکان بڵاوکردەوە و دواتریش ڕایگەیاند کە مەترسییەکە کۆتایی پێهاتووە.

بەڕێوەبەرانایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عەرەبستانی سوعودی، لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی هۆشداریی لەبارەی مەترسییە ئەگەرییەکان لە هەشت ناوچەی وڵاتەکە بڵاوکردەوە. هۆشدارییەکە شاری جەددە، یەنبوو، طائیف، عولا، خەمیس مەشیت، فەرەسان، ڕیازی پایتەخت و خەرجی دەگرتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و دانیشتووانی ناوچەکە، پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی ببن و لە گردبوونەوە و وێنەگرتن دووربکەونەوە. هیچ زانیارییەک دەربارەی جۆری مەترسییەکە یان وردەکارییەکانی نەدراوە.

بەڕێوەبەرايەتی گشتیی بەرگریی شارستانی دواتر لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا ئاشکرای کرد کە مەترسییەکە لەو هەشت ناوچەیەدا کۆتایی پێهاتووە.

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، عەرەبستانی سوعودییان تۆمەتبار کردبوو بە ئامانجگرتنی سەنعای پایتەخت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان کردبوو.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار