PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

هەڕەشەی حوسییەکان لە سعودیە: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ڕیاز، ئەبها و خەمیس موشەیت لێدرا
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە ڕیاز، ئەبها و خەمیس موشەیت دوای هۆشداری لە ئەگەری هێرشی حوسییەکان زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و دواتر کۆتاییهاتنی مەترسییەکەی ڕاگەیاند.

لە شاری ڕیاز و شارەکانی ئەبها و خەمیس موشەیت لە باشووری سعودیە، سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دژی ئەگەری هێرشی گرووپی حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، چالاک کرا و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سعودیە داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەندی ڕێنماییە فەرمییەکان بن و ڕایگەیاند کە زەنگەکان لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکاندا لێدراون و مەترسییەکە هێشتا بەردەوامە.

هەمان دامەزراوە لە ڕاگەیەندراوێکی دووەمدا ئاشکرای کرد کە زەنگەکان ڕاگیراون و مەترسییەکە کۆتایی هاتووە؛ جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە خەڵک لە شوێنی ڕووداوەکان وێنە نەگرن و پابەندی ڕێنماییەکانی بەرپرسان بن.

لەو شەڕە ناوخۆییەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە یەمەن بەردەوامە، گرووپی حوسییەکان بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی خاکی سعودیە بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە کاتێکدا هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە پشتیوانی لە حکومەتی یەمەن دەکات کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانراوە.

سەرچاوە: کوردستان٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار