ئابووری

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەی نەوتی شەیبە لە سعودیە: ٢ کوژراو و ٢ بریندار
وەزارەتی وزەی سعودیە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەی نەوتی شەیبە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی وزەی سعودیە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی شەیبە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و هێرشەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە. کێڵگەی نەوتی شەیبە دامەزراوەیەکی سەر بە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئارامکۆیە.
لە هێرشەکەدا کرێکارێکی فلیپینی و کرێکارێکی نیپاڵی گیانیان لەدەستدا، هەروەها دوو کرێکاری دیکە کە خەڵکی پاکستان و هیندستانن بریندار بوون. هاوکات ئۆتۆمبێلێکی یەکێک لە کارمەندانی کێڵگەکە ئاگری گرتووە، بەڵام ڕاگەیەندراوە کە ڕووداوەکە کاریگەری لەسەر چالاکییە بەردەوامەکانی کێڵگەکە نەبووە.
سەرچاوە: Rûdaw