PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

هێرشی درۆن بۆ سەر وێستگەی پاڵاوتن لە خورەیس لەسەر هێڵی بۆڕی نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای عەرەبستانی سوعودی
لە ٤ی تشرینی یەکەمدا، وێستگەیەکی پاڵاوتن لە خورەیس لە ڕۆژهەڵاتی ڕیاز، لە چوارچێوەی هێڵی بۆڕی نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوادا کەوتە بەر هێرشی درۆن و ناردنی نەوت ڕاوەستا.

سەرچاوەیەکی کەرتی ئەنەرجی بە ئاژانسی ئەی ئێف پی ڕاگەیاندووە، لە ٤ی تشرینی یەکەمدا هێرشێکی درۆنی بۆ سەر هێڵی بۆڕی نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای عەرەبستانی سوعودی ئەنجامدراوە و هێرشەکە وێستگەیەکی پاڵاوتنی لە خورەیس لە ڕۆژهەڵاتی ڕیاز کردووەتە ئامانج.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پێشتر ئەم وێستگەیە نەکراوەتە ئامانج؛ زیانەکانی ئەنجامی هێرشەکە گەورەن و لە ئێستادا پرۆسەی پاڵاوتن تووشی ئاستەنگ بووە. ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی ڕاوەستاندنی دووبارەی ناردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵەکەوە.

هێڵی بۆڕی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا درێژییەکەی نزیکەی ١٢٠٠ کیلۆمەترە و کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانی سوعودی بە بەندەری یەنبووع لەسەر دەریای سور دەبەستێتەوە. ئەم هێڵە کە پشتبەستن بە گەرووی هورمز کەم دەکاتەوە، ڕێگەیەکی بەدیلی گرنگە بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار