PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

هەزاران سەربازی سووریا ڕەوانەی عەرەبستانی سودی و یەمەن کران
ئاژانسی ئەی ئێف پی ڕایگەیاند کە هەزاران سەربازی سووریا لە خاکەکانی عەرەبستانی سودی و یەمەن جێگیر دەکرێن و یەکەم بەش لەو هێزانە گەیشتوونەتە ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ئەی ئێف پی ڕایگەیاند کە هەزاران سەربازی سووریا لە عەرەبستانی سودی و یەمەن جێگیر دەکرێن و یەکەم بەش لەو هێزانە گەیشتوونەتە ناوچەکە.

بەرپرسانی یەمەن ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم جێگیرکردنە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەتی ڕیاز بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دژی چەکدارانی حوسی و ئامانج لێی پشتیوانیکردنی حکومەتی شەرعییە لە عەدەن.

سێ سەرچاوەی سەربازیی یەمەن و بەرپرسێکی باڵای بەرگری کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایانگەیاندووە کە سەدان سەربازی سووریا لە هەردوو لای سنووری هاوبەشی نێوان عەرەبستانی سودی و یەمەن جێگیر کراون.

سەرچاوەکانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و وەزارەتی بەرگری ڕایانگەیاند کە لە قۆناغی داهاتوودا هەزاران سەربازی دیکەی سووریا ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن و ئەم هێزانە بە شێوەیەکی چالاک پشتیوانی لە ئۆپەرسیۆنە سەربازییەکان دژی چەکدارانی حوسی دەکەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار