PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

عەرەبستانی سعوودی فەرماندەی هاوپەیمانی لە یەمەن لە کارەکەی لادا
پاشای سعوودیە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەنی لە پۆستەکەی لادا و چەند دەستنیشانکردنێکی نوێی ئەنجامدا.

عەرەبستانی سعوودی فەرماندەی هاوپەیمانی لە یەمەن لە کارەکەی لادا

پاشای سعوودیە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەنی لە پۆستەکەی لادا و چەند دەستنیشانکردنێکی نوێی ئەنجامدا.

سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای عەرەبستانی سعوودی، فەهد بن حەمەد بن عەبدولعەزیز سەلمان، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سەر بە هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەنی لە کارەکەی لادا. ئەم بڕیارە لە کاتێکدا درا کە حوسییەکان بەرەو شاری عەدەن پێشڕەوییان کردووە و هێزەکانی حکومەتی یەمەنیش لە هەندێک ناوچەی دەوروبەری گەرووی بابولمەندەب کشاونەتەوە.

بەپێی فەرمانێکی شاهانە، فەهد بن حەمەد بن عەبدولعەزیز سەلمان وەک ڕاوێژکاری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری سەربازی دەستنیشانکرا. هەروەها فەیاز بن حەمید ئەلرووەیلی، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، جگە لە پۆستەکەی خۆی، بە شێوەیەکی کاتی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی پێ سپێردرا.

حوسییەکان لە هەفتەکانی ڕابردوودا هێرشی بەرفراوانیان ئەنجامداوە و لە خاڵە ستراتیژییەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە و دەوروبەری گەرووی بابولمەندەب پێشڕەوییان کردووە. سەرەڕای پشتیوانی ئاسمانی چڕی فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە، هێزەکانی حکومەت نەیانتوانیوە ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە کە لەدەستیان داوە؛ حوسییەکان لە پارێزگای لەحج پێشڕەوییان کردووە و نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە عەدەن نزیک بوونەتەوە. لە هەمان کاتدا، عەرەبستانی سعوودی بووەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان؛ بەو هۆیەوە ژێرخانی وزە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕیاز و ناوەندی دارایی پایتەخت کرانە ئامانج.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار