
پادشای سعوودیە و وەلیعەهد سەرەخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد
پادشای عەرەبستانی سعوودی سەلمان بن عەبدولعەزیز و وەلیعەهد محەممەد بن سەلمان، بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان لە سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.
پادشای عەرەبستانی سعوودی سەلمان بن عەبدولعەزیز و وەلیعەهد و سەرۆک وەزیران محەممەد بن سەلمان، بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، لە ڕێگەی بروسکەیەکەوە سەرەخۆشییان لە سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.
عەبدولواحید ئیبراهیم بارزانی لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ کۆچی دوایی کرد.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای کۆچی دواییەکەی ئاماژەی بەوە دا کە عەبدولواحید ئیبراهیم بارزانی نەوەی ڕێبەری ئایینی و نەتەوەیی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە. بارزانی ئەوی وەک "کەسایەتییەکی نموونەیی لە ئایینپەروەری، لەخواترسی و چاکەکاری" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە شوێنێکی گرنگ و ڕێزداری لەناو بنەماڵەکەدا هەبووە.
سەرچاوە: Rûdaw