تەندروستی و وەرزش

تانکەرێکی هەڵگری زفت لە ڕێگەی ئامەد-ڕوحا وەرگەڕا و هاتووچۆ پچڕا
لە شارۆچکەی ڕەزانی ئامەد تانکەرێکی هەڵگری زفت وەرگەڕا و ڕێگەکە بەشێوەیەکی کاتی داخرا.
ڕێگەی سەرەکیی ئامەد-ڕوحا بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی هەڵگری زفت بە تابلۆی 73 ABH 305 بەڕووی هاتووچۆدا داخرا. تانکەرەکە بە شۆفێریی م.ش. (٤٨ ساڵ) لە گەڕەکی یوکاریئاکدیبەک لە شارۆچکەی ڕەزانی ئامەد کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
لەپاش ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاکەوتنی پزیشکیی ١١٢، جەندرمە و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. لە کاتی ئێستادا هاتووچۆ لە ئاراستەی ڕوحا-ئامەد بە شێوەیەکی دوو لایەنە و ژێر کۆنترۆڵدا بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە: Kurdistan24