
بانکی ناوەندیی تورکیا ڕێژەی سوودی سیاسەتی بۆ ٣٦٪ دابەزاند
بانکی ناوەندیی کۆماری تورکیا، ڕێژەی سوودی سیاسەتی بە یەک خاڵ دابەزاند و گەیاندیە ئاستی ٣٦٪.
دەستەی سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا، بە سەرۆکایەتیی یاشار فاتح کاراهان، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆبووەوە و ڕێژەی سوودی سیاسەتی بە یەک خاڵ دابەزاند و کردی بە ٣٦٪.
دەستەکە، ڕێژەی سوودی ڕێپۆی هەفتانەی لە ٣٧٪ بۆ ٣٦٪، ڕێژەی سوودی قەرزدانی شەوانەی لە ٤٠٪ بۆ ٣٩٪ و ڕێژەی سوودی قەرزکردنی شەوانەشی لە ٣٥.٥٪ بۆ ٣٤.٥٪ دابەزاند.
لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای گۆڕانکارییە مانگانەکان، داتاکانی ئەم دواییەی هەڵاوسان و نیشاندەرە پێشوەختەکان دابەزینەکە پشتڕاست دەکەنەوە، هەروەها بەهۆی داتاکانی چالاکییە ئابوورییەکان و کاریگەرییە سنووردارەکانی شۆکی دابینکردن لەسەر نرخەکان، داواکاری ناوخۆیی لاواز بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان بەهۆی بەرز ڕاگرتنی نرخی وزە، مەترسییەکانی هەڵاوسان زیاد دەکەن، سیاسەتی دراوی توند تا کاتی بەدەستهێنانی سەقامگیریی نرخەکان بەردەوام دەبێت و ئەگەر تێکچوونێکی بەرچاو لە هەڵاوساندا ڕووبدات، سیاسەتەکە جارێکی دیکە توند دەکرێتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24