PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

تۆم باراک: ڕێککەوتنی زێلیکان وەرچەرخانێکە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و ئاسایشی تورکیا
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا تۆم باراک ڕایگەیاند کە ڕادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی زێلیکان بە عێراق وەرچەرخانێکی مێژووییە.

تۆم باراک: ڕێککەوتنی زێلیکان وەرچەرخانێکە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و ئاسایشی تورکیا

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا تۆم باراک ڕایگەیاند کە ڕادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی زێلیکان بە عێراق وەرچەرخانێکی مێژووییە.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا تۆم باراک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا لەسەر ڕادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی زێلیکان کراوە، وەرچەرخانێکی مێژووییە.

باراک جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە خزمەت بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئاسایشی تورکیا دەکات، و ئەنقەرە لە چوارچێوەی میکانیزم و خشتەیەکی کاتیی ڕێککەوتوودا بنکەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە نەسەقامگیری لە ناوچەکەدا هاوسەنگی و ڕێکخستنێکی نوێ دروست دەکات.

بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەشی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان و سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی لە نیویۆڕک کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزیان ئەنجامداوە و ئیرادەی هاوبەشی خۆیان لەسەر پرسە ستراتیژییەکان دەربڕیوە. لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی تەواوەتی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شەنگال و کۆتاییهێنان بە بوونی تەواوی گرووپە چەکدارە بیانییە قەدەغەکراوەکان لە ناوچەکەدا کرا.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتوو کە هێزەکانی تورکیا بە شێوەیەکی پلەبەپلە لە بنکەی سەربازیی زێلیکان لە ناحیەی بەعشیقەی سەر بە پارێزگای نەینەوا دەکشێنەوە و لە چوارچێوەی خشتەیەکی دیاریکراودا ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار