
ئۆڕکێسترای مەعاریفی ترابزۆن یەکەم کۆنسێرتی دەرەوەی پارێزگای خۆی لە ئامەد سازکرد
کۆنسێرتەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای ترابزۆن ڕێکخرا، کە تێیدا ئۆڕکێسترایەک لە ٣٨ مامۆستای مۆسیقا پێکهاتبوو و کۆمەڵێک گۆرانی جۆراوجۆریان لە ئامەد پێشکەش کرد.
ئۆڕکێسترای مەعاریفی ترابزۆن کە لە ٣٨ مامۆستای مۆسیقای سەر بە پارێزگای ترابزۆن پێکهاتووە، یەکەم کۆنسێرتی خۆی لە دەرەوەی پارێزگاکەی لە ناوەندی کلتور و هونەری جاهید ستقى تارانجی لە ئامەد سازکرد. چالاکییەکە بە دروشمی "دوو شار، یەک دڵ؛ بە دەنگی مەعاریف وەفا بۆ مامۆستا، بۆ گەلێک ٢٤ی نۆڤێمبەر" بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی ئامەد و ترابزۆن بەڕێوەچوو.
لە بەرنامەی ئۆڕکێستراکەدا گۆرانی و فۆلکلۆری ناوچەکانی ئامەد، ترابزۆن، کرشەهیر، سێواس و ئەنقەرە پێشکەش کران. حەسەن ئویگون، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای ترابزۆن ڕایگەیاند کە ئەم کۆنسێرتە ئاماژەیەکە بۆ گرنگیدانی وەزارەتی پەروەردە بە دامەزراندنی ئۆڕکێسترای مەعاریف و گرووپەکانی هەڵپەڕکێی جەماوەری لە زۆربەی پارێزگاکاندا.
لە لایەکی ترەوە، ساڵح سادۆغڵو، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای ئامەد ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئۆڕکێسترایانە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە بڕیاری وەزارەت بۆ پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان دامەزراون، بەم جۆرە چالاکییانە بەشداری لە پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" دەکەن و برایەتی نێوان شارەکان بەهێزتر دەکەن. سادۆغڵو ئاماژەی بەوەش کرد کە لە داهاتوودا ئۆڕکێسترای مەعاریفی ئامەدم لە ترابزۆن دەچێتە سەر شانۆ و کۆنسێرت پێشکەش دەکات.
سەرچاوە: Güneydoğu Ekspres