
تڕەمپ ئاگربەستی وزەی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا ڕاگەیاند
سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ١١ی تشرینی اولی ٢٠٢٦دا ڕایگەیاند کە هەردوو لایەن بڕیاری ئاگربەستیان لە کەرتی وزەدا داوە.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ لە ڕێگەی پەیامێکەوە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، "ئاگربەستی کەرتی وزە" لە نێوان موسکۆ و کیێڤ لەم ساتەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەردوو لایەن لەسەر ئەم بابەتە ڕێککەوتوون.
تڕەمپ ئاگاداری دایە هەردوو وڵات کە بە هیچ جۆرێک ئاگربەستەکە پێشێل نەکەن.
دوو ڕۆژ پێشتر، لە ڕۆژی هەینی ٩ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ لە هەمان تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوە کردبوو کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ولادیمێر پوتین ئەنجامداوە و لەسەر ناردنی ملیۆنان تەن سوتەمەنی دیزڵ (مۆتۆرین) بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا و جیهان ڕێککەوتوون. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئامانج لەم هەنگاوە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بازاڕ و دابەزاندنی نرخی سوتەمەنییە بۆ هاووڵاتیان و جووتیارانی ئەمریکی.
بەپێی سەرچاوەکە، ئەم هەنگاوە لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، وەک ستراتیژییەکی سەرەکی ئیدارەی تڕەمپ بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە کەرتی وزەدا سەیر دەکرێت.
سەرچاوە: Kurdistan24