
ترەمپ ڕایگەیاند کە هەناردەکردنی نەوت لە گەرووی هورمز ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند کە لە ۲۷ی ئەیلوولی ۲۰۲۶دا هەناردەکردنی نەوت لە گەرووی هورمزەوە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و لە ئاستی پێش دەستپێکردنی جەنگەکە زیاتر بووە.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئەیلوولی ۲۰۲۶ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەرووی هورمزەوە ڕێژەیەکی پێوانەیی لە گواستنەوەی نەوت ئەنجامدراوە و ئەم بڕەش زۆر زیاتر بووە لەو ئاستەی پێش هەڵگیرسانی جەنگەکە هەناردە دەکرا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە گەمارۆکانی سەر هێڵەکانی کەشتیوانی بەردەوامن لە شکان و وەک کریس ڕایت ئاماژەی پێداوە، هەناردەکردنی نەوت لە هورمز ۲۰ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە نرخەکانی سوتەمەنی بۆ بەکارهێنەران بەشێوەیەکی دیار دابەزیون و نرخی نەوتی ئەمڕۆ بە بەراورد بە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن زۆر هەرزانترە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بە گەشەی ئابووری ناوخۆی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ژمارەی کەسانی کارکەر لە هەر سەردەمێکی دیکەی مێژووی وڵاتەکە زیاترە و ئێستا نزمترین ڕێژەی هەژاری تۆمارکراوە.
سەرچاوە: Kurdistan24