سەرەکی

ترامپ لەوانەیە دوای ١ی کانوونی دووەم فەرمانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بدات
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، لە ساڵی نوێوە لەوانەیە فەرمانی هێرشی سەربازی بدات.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، لە دوای ١ی کانوونی دووەمەوە لەوانەیە فەرمانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە بدات.
ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسانی ئێران لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمریکاوە هەڵوێستێکی توندوتیژتریان گرتووەتەبەر و دانوستانکارانی ئێرانی بە "سەمای کەرنەڤاڵی پیشەیی" ناوبرد.
سەرۆک وتی ئەو دانوستانانەی دەکرێن "بێمانان" و لەبارەی ئەگەری ئەوەی ئێران گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بشکێنێت، وتی هێزە دەریاییەکانی ئێران "دەنێرینە بنکی دەریا".
سەرچاوە: Rûdaw