PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ترەمپ ڕایگەیاند لە ماوەی چەند خولەکێکدا بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانیان تێکشکاندووە
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئۆپەرسیۆنێکی سنوورداریان بۆ سەر بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ئەنجامداوە و بە تەواوی کاولیان کردووە.

ترەمپ ڕایگەیاند لە ماوەی چەند خولەکێکدا بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانیان تێکشکاندووە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئۆپەرسیۆنێکی سنوورداریان بۆ سەر بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ئەنجامداوە و بە تەواوی کاولیان کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە شارۆچکەی وێست پالم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا، ئاماژەی بەوە دا کە سوپای ئەمریکا ئۆپەرسیۆنێکی "خێرا و سنووردار"ی بۆ سەر بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ئەنجامداوە و لە ماوەی ٥ تا ١٥ خولەکدا بنکەکەی بە تەواوی وێران کردووە.

ترەمپ ئۆپەرسیۆنەکەی بە "هەنگاوێکی سەربازیی سنووردار" وەسف کرد، بەڵام هیچ زانیارییەکی وردی لەسەر شوێن و سروشتی ئامانجەکە نەدا. ئەم لێدوانە لە کاتێکدا دەکرێت کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەردەوامن.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ئێران ڕایگەیاند کە دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی سۆزا لە دوورگەی قشم و دەوروبەری بەندەر خەمیر لە باشووری وڵات بیستراوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیمیش بڵاوی کردەوە کە دەنگی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی دوورگەی قشمدا کە لە بەرزاییەکی نزمدا دەفڕین بیستراوە و تەقینەوەکان بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان دانیشتووانی ناوچەکەدا و بەهۆیەوە بەشێک لە هاووڵاتییان ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار