PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

تڕەمپ: دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران نرخەکانی سوتەمەنی دادەبەزن
سەرۆکی ئەمریکا تڕەمپ ڕایگەیاند کە بڕی نەوتی تێپەڕبوو بە گەرووی هورمزدا لە ئاستێکی پێوانەییدایە و دوای کۆتاییهاتنی شەڕ، نرخەکانی بەنزین بەشێوەیەکی بەرفراوان دادەبەزن.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ، لە وەڵامی پرسیارێکی ڕەحیم ڕەشیدی، بەرپرسی نووسینگەی واشنتن سەبارەت بە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە هەرگیز هاوپەیمانەکانیان بە تەنیا جێناهێڵن.

تڕەمپ گوتی کە بڕی نەوتی تێپەڕبوو بە گەرووی هورمزدا لە ئێستادا لە بەرزترین ئاستیدایە لە هەموو کاتێکدا، و کاتێک شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی دێت، نرخەکانی سوتەمەنی "دابەزینێکی زۆر خێرا" بەخۆیانەوە دەبینن.

سەرۆک ئاماژەی بەوەش کرد کە نابی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و لەم بوارەدا ڕێککەوتنی سەد دەر سەد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیە، هەروەها دیاری کرد کە ئەگەر دەسەڵاتی ئێران کۆتایی پێبێت، ئەو هێزە چەکدارانەی لە ناوچەکەدا پشتیوانییان لێدەکات بوونیان نامێنێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار