
ترامپ: پێش هەڵبژاردنە ناوەندییەکان هێرش ناکەینە سەر ئێران، گفتوگۆکان بەرهەمدارن
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بە جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندییە بەرهەمدارەکانیان لەگەڵ ئێران و بەردەوامیی سزا ئابوورییەکان، ڕایگەیاند کە هیچ پلانێکیان بۆ هێرشی سەربازی پێش هەڵبژاردنە ناوەندییەکانی ٣ی تشرینی دووەم نییە.
ترامپ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی بەرهەمدار لە نێوان ئەمریکا و تاراندا هەیە و سزا ئابوورییەکانیش بە تەواوی کاریگەرییەکانیانەوە بەردەوام دەبن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە لە "دۆخێکی زۆر خراپدایە" و جەختی لەوە کردەوە کە پێش هەڵبژاردنە ناوەندییەکانی ٣ی تشرینی دووەم لە ئەمریکا، هیچ هێرشێکی سەربازی ناکەنە سەر ئێران.
ترامپ ئەوەشی خستەڕوو کە بڕێکی پێوانەیی نەوت لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ دەبێت و تەنها شەوی ڕابردوو ٢٢ ملیۆن بەرمیل نەوت بەو گەرووەدا تێپەڕیوە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەو بڕە نەوتە نە لە ئێرانەوە هاتووە و نە بۆ ئێران دەچێت.
سەرچاوە: Kurdistan24