PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

ترامپ بەڵێنی خەڵاتی یەک ملیۆن دۆلاری بەو کەسانە دا کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا ئاشکرا دەکەن
ترامپ ڕایگەیاند، هەرکەسێک ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەمدا ئاشکرا بکات و ببێتە هۆی دەستگیرکردنی تاوانباران، یەک ملیۆن دۆلاری پێ دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی زانیاری لەسەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەمدا بدەن، ئەگەر ساختەکارەکان دەستگیر بکرێن و سزایان بەسەردا بسەپێندرێت، بڕی یەک ملیۆن دۆلار خەڵات وەردەگرن.

ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم خەڵاتە ئەو تۆمەتانەی ساختەکاریش دەگرێتەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا یان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٦دا ڕوویانداوە.

سەرۆک ترەمپ پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لەو هەڵبژاردنەی بەرامبەر جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆڕاندی، دەنگەکان دزراون و ئەو بابەتە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژەڤی ئەمریکادا مابووەوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار