
ترامپ ڕایگەیاند پێویست بە مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی نوێ لە دژی ئێرانی ناکات
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە گرژییەکان لەگەڵ ئێران کەم بوونەتەوە و گوتی پێویست بە هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی نوێ ناکات.
سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا پێویست بە هیچ ڕاهێنانێکی سەربازیی نوێ لە دژی ئێران ناکات و ئەمریکا بە تەواوی بۆ هەموو جۆرە ئەگەرێک ئامادەیە.
ترامپ ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندییەکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوە دەچن و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەرەو کەمبوونەوە دەچن، هەروەها نیشانەکانی کۆتاییهاتنی ململانێکان دیارن.
ترامپ گوتی ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێراندا پارێزراون، هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هیوادارن دانوستانەکان لەم نزیکانەدا بە ڕێککەوتن کۆتایییان پێ بێت.
دەستنیشانیشی کرد کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ڕەوشی ئێستا و ئەگەر ئێران هەنگاوێک بەرەو ئاڕاستەی پێچەوانە بنێت، ڕێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر. دیاریشی کرد کە بە کەشتییەکی نوێی فڕۆکەهەڵگر و کەرەستەی هاوچەرخ پڕچەک کراون، بەڵام هیوادارن نەبنە ناچار بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە. لە کۆتاییدا گوتیشی کە دەرگای دیپلۆماسی بە کواوەیی دەمێنێتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24