
تڕەمپ: ئێران ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا دەوێت، ئەگەری هێرشی نوێ بەدوور نەزانراوە
تڕەمپ ڕایگەیاند که ئێران دەییەوێت لەگەڵ ئەمریکادا ڕێکبکەوێت و ئەگەری هێرشی نوێشی بەدوور نەزانی.
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران دەیوێت لەگەڵ واشنتن ڕێککەوتن بکات. تڕەمپ لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بۆ کەناڵی نیوزنەیپن، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەم، هەڵسەنگاندنەکانی خۆی لەم باریەیەوە خستەڕوو.
تڕەمپ ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا تەنها لە حاڵەتێکدا دەچێتە سەر مێزی گفتوگۆ کە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ مەرجەکانی خۆیدا بگونجێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران لە ئێستادا لە هەموو ڕوویەکەوە زیانی بەرکەوتووە و بۆیە هەوڵی ڕێککەوتن دەدات.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە لە قۆناغی بڕیارداندان لەسەر ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران و بژاردەکان هێشتا کراوەن. هەروەها زیادی کرد کە ئەمریکا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن و دەیوێت ببێنێت ئایا ڕێککەوتن ڕێگەپێدراوە یان نا، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دەربارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان نەدا.
سەرچاوە: Rûdaw