
ترەمپ دوای سەری ساڵ بڕیار لەسەر ئێران دەدات
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند کە بڕیاری نوێی بەرامبەر ئێران دواخستووە و دوای سەری ساڵ سەيرى دۆخەکە دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کاتی گەڕانەوەی لە لووتکەی ئاپێک لە چین، لە ناو فڕۆکەی ئێر فۆرس وەن وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە. ترەمپ گوتی: "لە بابەتی ئێراندا بە پەلە بڕیار نادەم. دوای سەری ساڵ دەبینین چی ڕوودەدات."
بەپێی ماڵپەڕی هەواڵی ئاکیۆس، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتدا تاووتوێی ئەگەری هێرشی نوێی بۆ سەر ئێرانی کردووە و هەمان ڕاگەیەندراوی دووبارە کردۆتەوە. لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ترەمپ دەتوانێت لە هەر کاتێکدا هەڵوێستی خۆی بگوڕێت و ڕەنگە پیش هەر ئۆپراسیۆنێکی سەربازی مەبەستی ڕاستەقینەی خۆی بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکات.
قسەکانی ترەمپ لە کاتێکدا دەبن کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ گوشار دەخاتە سەر ئیدارەی واشنتن بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران. هەروەها یادخراوەتەوە کە بەر لەو هێرشانەی لە ٢٨ی شوبات دەستیان پێکرد، ترەمپ گوتبووی هێشتا بڕیاری نەداوە، بەڵام لە ڕاستیدا پێشتر فەرمانی هێرشەکەی دابوو.
سەرچاوە: Kurdistan24