PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

ترامپ ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلدا پشتگیری لە نەتانیاهۆ دەکات
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ڕایگەیاند کە پشتگیری تەواوی خۆی بۆ نەتانیاهۆ دەردەبڕێت.

ترامپ ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلدا پشتگیری لە نەتانیاهۆ دەکات

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ڕایگەیاند کە پشتگیری تەواوی خۆی بۆ نەتانیاهۆ دەردەبڕێت.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا، بە ناونیشانی "بۆ گەلی مەزنی ئیسرائیل" ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلدا پشتگیری لە سەرۆک وەزیران بێنیامین نەتانیاهۆ دەکات.

ترامپ نەتانیاهۆی بە "جەنگاوەرێکی مەزن" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو "هاوبەشی ئاشتیی مەزنی" ئەمریکایە لە بەرەنگاربوونەوەی ئێراندا، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران لە ڕووی سەربازی و داراییەوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک لەناو دەبرێت.

سەرۆک ترامپ وتی ئەگەر ئێران بە خێرایی ڕێگاکەی نەگۆڕێت، "بە زوویی کارەکەیان تەواو دەکەین"، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر سەرکردەیەکی دیکە جگە لە نەتانیاهۆ هەڵبژێردرێت، ئەوا ئەمریکا خۆی ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێت.

ترامپ باسی لەوە کرد کە نەتانیاهۆ سەرەڕای ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز، بەردەوامە و سەرکەوتوو بووە و زیاتر بەهێز بووە. ناوبراو بە وتنی "ئەمە ئەو جۆرە هاوبەشییەیە کە ئەمریکا لە ئیسرائیلی دەوێت"، پشتگیری تەواو و بێ مەرجی خۆی دووپات کردەوە و وتی: "بیبی نەتانیاهۆ هەرگیز نائومێدتان ناکات."

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار