
ترامپ دوای هێرشەکەی فڕۆکەخانەی ریاز، بژاردە سەربازییەکان بەرامبەر ئێران و حوسییەکان تاوتوێ دەکات
ترامپ رایگەیاند، دوای هێرشی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ریازی پایتەختی سعودیە، ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دژی ئێران و بەشداریکردن لە هێرشکردنە سەر حوسییەکان تاوتوێ دەکەن.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە، کەوتە بەر هێرشێکی هێزەکانی حوسی. هێرشەکە تێرمیناڵی ژمارە ٣ی فڕۆکەخانەکەی کردە ئامانج و بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک کەس؛ دوای رووداوەکەش وەک رێوشوێنێکی ئەمنی تێرمیناڵەکە چۆڵکرا و گەشتە ئاسمانییەکان بە کاتی راگیران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا دوای هێرشەکە رایگەیاند، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر سعودیە بەردەوام بن، بژاردەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دژی ئێران تاوتوێ دەکەن. ترەمپ وتی: "ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر سعودیە بەردەوام بن، پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بیر لە ئەنجامدانی هێرش دژی ئێران دەکەینەوە".
کاتێک لە ترەمپ پرسیار کرا کە ئایا ئەمریکا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەگەریی سعودیە دژی حوسییەکان دەکات، لە وەڵامدا وتی: "لەوانەیە بەشدار بین".
سەرچاوە: Rûdaw