ئابووری

ترەمپ بەڵێنی خەڵاتی ١ ملیۆن دۆلاری دا بەوانەی لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا سەرپێچی و ساختەکاری ئاشکرا دەکەن
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند کە بڕی ١ ملیۆن دۆلار دەدات بەو کەسانەی لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی ٣ی تشرینی دووەمدا ساختەکاری ئاشکرا دەکەن، بە مەرجێک تاوانباران دەستگیر بكرێن.
سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنە بەراییەکانی ٣ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، هەر کەسێک زانیاری لەسەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا بدات، ئەگەر ئەنجامدەرانی ساختەکارییەکە دەستگیر بکرێن و سزابدرێن، بڕی ١ ملیۆن دۆلاری پێ دەدرێت.
ترەمپ پێشتریش ئیدعای ئەوەی کردبوو کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەدا کە بەرامبەر جو بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆڕاندی، دەنگەکان دزراون و ئەم بابەتەش بۆ ماوەیەکی درێژ بووە جێی باسی ڕۆژەڤ لە ئەمریکا.
سەرچاوە: Kurdistan24