
ترامپ ئۆپەراسیۆنی دژ بە ئێرانی ڕاگرت و دەرفەتی بە دیپلۆماسی دا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی بۆ سەر ئێران پلانی بۆ دانرابوو، دوای گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان ڕایگرتووە و ئاماژەی بەوەش کرد هەر هێرشێکی ئەگەری، پێنج هێندە وێرانکەرتر دەبێت.
ترامپ ڕایگەیاند، بەپێی ئەو داواکارییانەی لە وڵاتانی کەنداوەوە پێی گەیشتووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی بۆ سەر ئێران پلانی بۆ دانرابوو ڕایگرتووە و دەرفەتی بە دیپلۆماسی داوە.
سەرۆک هۆشداری دا کە هەر هێرشێکی نوێ پێنج هێندە لە هێرشی پێشوو وێرانکەرتر دەبێت، بەڵام ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆپەراسیۆنەکە بە تەواوی لەسەر مێزی گفتوگۆ لانەدراوە، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی هاوپەیمانانی کەنداو، پرۆسەکە سڕ کراوە.
ترامپ وتی، گفتوگۆ فراوانەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر، سعودیە، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، بەحرەین و کوەیت ئەوەی دەرخستووە کە ئەو وڵاتانە لە جیاتی لێدانێکی نوێ، پێیان باشە قەیرانەکە بەبێ جەنگ و بە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت.
سەرۆک ئاماژەی بەوە کرد کە ئابووری ئێران لە دۆخێکی پەککەوتوودایە، هێزە چەکدارەکان ناتوانن پارەدار بکرێن و هەڵاوسانی فەرمی ٣٠١٪ـە، وتیشی ئەگەر بوێت دەتوانرێت کێشەکە لە ماوەیەکی کەمدا بە سەربازی چارەسەر بکرێت، بەڵام لەم قۆناغەدا دیپلۆماسی و گوشاری ئابوورییان پێ باشترە. هەروەها دووپاتی کردەوە کە ساڵێک لەمەوبەر بە فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی-٢ بنکەکانی پیتاندنی ناوەکی ئێران لەناوبراون و ڕێگە نادرێت ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی بگات.
سەرچاوە: ڕووداو