
تۆیک: لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا پێوه‌ری متمانه‌ی به‌کاربه‌ر بۆ ٨٤،٨ دابه‌زی
به‌پێی ڕاپرسییه هاوبه‌شه‌که‌ی تۆیک و بانکی ناوه‌ندی تورکیا، پێوه‌ری متمانه‌ی به‌کاربه‌ر که له ئه‌یلوولدا ٩١،٩ بوو، له تشرینی یه‌که‌مدا به ڕێژه‌ی ٧،٧٪ دابه‌زی و گه‌یشته ٨٤،٨.
ئه‌نجامی ڕاپرسیی "ئاراسته‌ی به‌کاربه‌ر" بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ که به هاوکاریی ده‌زگای ئاماری تورکیا (تۆیک) و بانکی ناوه‌ندی کۆماری تورکیا ئاماده کراوه، بڵاوکرایه‌وه. پێوه‌ره‌که له ئاستی ٩١،٩ له مانگی ئه‌یلوولدا، به ڕێژه‌ی ٧،٧٪ دابه‌زی و گه‌یشته ٨٤،٨، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی نۆ مانگی ڕابردووی تۆمار کرد.
له سه‌رجه‌م پێوه‌ره لاوه‌کییه‌کانی پێکهێنه‌ری ئه‌م پێوه‌ره‌دا دابه‌زین ڕوویدا. ئه‌و پێوه‌ره‌ی دۆخی دارایی ئێستای خێزانه‌کان ده‌پێوێت به ڕێژه‌ی ٩،٣٪ دابه‌زی و له ٧٥،٣-ه‌وه بۆ ٦٨،٣ که‌مبووه‌وه. پێشبینیی خێزانه‌کان بۆ دۆخی داراییان له ١٢ مانگی داهاتوودا به ڕێژه‌ی ٧،٧٪ دابه‌زی و له ٩٣،٧-ه‌وه بۆ ٨٦،٤ که‌مبووه‌وه. پێوه‌ری پێشبینیی دۆخی گشتیی ئابووریش به ڕێژه‌ی ٩٪ دابه‌زی و له ٨٩،٨-ه‌وه بۆ ٨١،٧ هاته خوارێ.
پێوه‌ری بیرۆکه‌ی خه‌رجکردن بۆ که‌لوپه‌لی به‌کارهێنانی درێژخایه‌ن به ڕێژه‌ی ٥،٦٪ دابه‌زی و له ١٠٨،٨-ه‌وه بۆ ١٠٢،٧ که‌مبووه‌وه. به‌م جۆره له مانگی تشرینی یه‌که‌مدا له سه‌رجه‌م پێوه‌ره لاوه‌کییه‌کانی پێکهێنه‌ری ئه‌م پێوه‌ره‌دا دابه‌زین تۆمار کرا.
سەرچاوە: Kurdistan24