
بەپێی داتاکانی تورکستات، موش لە ڕیزبەندی ٨١ پارێزگاکەی تورکیادا لە پلەی ٧٩یەمین دایە لە ڕووی ڕێژەی دەرچووانی زانکۆوە
بەپێی ئەو داتایانەی دەزگای ئاماری تورکیا (تورکستات) بڵاویکردووەتەوە، موش بە ڕێژەی ١٠.٥٪ی دەرچووانی زانکۆ، لە نێوان ٨١ پارێزگادا لە پلەی ٧٩یەمین دایە.
بەپێی ئەو داتایانەی دەزگای ئاماری تورکیا (تورکستات) سەبارەت بە ڕێژەی دەرچووانی زانکۆ بڵاویکردووەتەوە، موش بە ڕێژەی ١٠.٥٪ لە نێوان ٨١ پارێزگادا لە پلەی ٧٩یەمین دایە. ئەم ڕێژەیە ٩.٢ پۆینت لە خوار تێکڕای گشتی وڵاتەوەیە کە ١٩.٧٪یە.
موش لە نێوان سێ پارێزگای کۆتایی لیستەکەدایە؛ لە سەرووی خۆیەوە شڕناخ بە ١١.٣٪ و لە خوار خۆیەوە ئاگری بە ١٠.١٪ دێن. لە کۆتایی لیستەکەشدا ڕحا بە ٩.٣٪ جێگیر بووە.
ڕیزبەندی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ و دەوروبەریشی جێگەی سەرنجن: وان بە ١٢.٢٪ لە پلەی ٧٦، بەدلیس بە ١٢.٧٪ لە پلەی ٧٥، جۆلەمێرگ بە ١٣.٤٪ لە پلەی ٧٣، چەولیگ بە ١٥.١٪ لە پلەی ٦٠ و ئەرزڕۆم بە ١٦.٨٪ لە پلەی ٤٧دان. لە ئاستی وڵاتیشدا ئەنقەرە بە ٢٨.٨٪ لە پلەی یەکەمە و ئەستەنبوڵ بە ٢٤.٣٪، ئەسکیشەهیر بە ٢٣.٩٪، ئیزمیر بە ٢٣.٧٪ و موغڵاش بە ٢٣.٦٪ بەدوایدا دێن.
سەرچاوە: Haber49