
تۆنسەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی سەردانی سەلاحەدین مزراکلی کرد لە ئامەد
باکرهان دیدارێکی لەگەڵ مزراکلی هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی کرد کە تازە لە زیندانی جۆری Fی ئهدیرنە ئازاد کراوە.
تۆنسەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، لە ئامەد سەردانی سەلاحەدین مزراکلی هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی ئامەدی کرد کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا لە زیندانی داخراوی جۆری Fی ئهدیرنە ئازاد کرابوو.
باکرهان سەردانەکەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە مزراکلی بۆ ساڵانێکی درێژ بە شێوازێکی نادادپەروەرانە و نایاسایی لە ئازادی بێبەش کرابوو، و دوای ٧ ساڵ دووبارە کۆبوونەتەوە و دیداریان تازە کردووەتەوە. هەروەها ڕایگەیاند کە بە گەورەکردنی هیوای خەبات لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا درێژە بە ڕێگای خۆیان دەدەن.
ڕۆژێک پێش ئەم سەردانە، باکرهان بەشداری لە کۆنگرەی پاریزگای دەم پارتی لە ئامەد کردبوو.
سەرچاوە: Rûdaw