PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی میوانداری (HOSPEX) لە هەولێر کرایەوە
پێشانگەی HOSPEX کە تایبەتە بە کەرتی گەشتیاری و هۆتێلداری لە هەرێمی کوردستان، لە ١٤ بۆ ١٧ی تشرینی یەکەم لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی میوانداری (HOSPEX) بە سپۆنسەری میدیایی فەرمیی کوردستان٢٤، لە ١٤ی تشرینی یەکەم لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرایەوە و تا ١٧ی تشرینی یەکەم، هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆوە پێشوازی لە سەردانکەران دەکات.

لە پێشانگەکەدا زیاتر لە ١٤٠ کۆمپانیا بەشدارن، کە ٥٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و ٩٠ کۆمپانیا لە ١٠ وڵاتی جیاوازەوە هاتوون. بەشداربووان نوێترین بەرهەم و تەکنەلۆژیاکانی بواری هۆتێل، چێشتخانە، کەرەستەی میوانداری و خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان دەخەنە ڕوو.

ئامانجی ئەم ڕێکخستنە، هاندانی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی بۆ ناوچەکە، زیادکردنی پشکی بازاڕی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی و دروستکردنی پەیوەندیی بازرگانیی نێودەوڵەتییە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار