PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

جانتایەکی قوتابخانەیی دژە فیشەک لەلایەن پیشەسازیی بەرگریی تورکیاوە کە تەنیا ۳۰۰ گرام قورسایی زیاد دەکات
کۆمپانیایەکی پیشەسازیی بەرگری لە تورکیا جانتایەکی قوتابخانەیی دژە فیشەکی بەرهەمهێناوە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تاقیکراوەتەوە و تەنیا ۳۰۰ گرام قورسایی زیاتری هەیە بەراورد بە جانتا ئاساییەکان.

کۆمپانیایەکی پیشەسازیی بەرگری لە تورکیا، وەک وەڵامێک بۆ مەترسیی هێرشی چەکداری لە قوتابخانەکاندا، جانتایەکی قوتابخانەیی دژە فیشەکی دروستکردووە کە ئامانجی دابینکردنی پەناگەیەکی گوێزراوەیە بۆ قوتابییان لە کاتی قەیرانەکاندا.

ئەم بەرهەمە لە تاقیگە نێودەوڵەتییەکاندا تاقیکراوەتەوە و بە شێوازێک دروستکراوە کە بەرگری لە بەرامبەر فیشەکی جیاواز، لێدانی چەقۆ و پارچەی تەقەمەنی بکات، و تەنیا ۳۰۰ گرام لە جانتا ئاساییەکان قورسترە.

محەمەد ئاڤجی، پسپۆڕی گەشەپێدانی پڕۆژەکە رایگەیاند کە جانتاکە لە کاتی قەیراندا پەناگەیەکی تەواو بۆ قوتابییان دابین دەکات و توندوتیژیی چەکداریی ڕوو لە زیادبوون ژینگەی پەروەردەیی کردووەتە قەڵغانێک بۆ ڕزگاربوون.

دیوی دەرەوەی ئەم بەرهەمە لە جانتای ئاسایی قوتابخانە دەچێت، بەڵام لە ناوەوەیدا کەرەستەی دژە فیشەکی زۆر بەهێزی تێدایە و ڕێگری لە جوولەی ڕۆژانەی قوتابییان ناکات.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار