
تۆڕی دابەشکردنی کارەبای تورکەر، ژێرخانی ئانادۆڵوی ڕۆژهەڵات نۆژەن دەکاتەوە
کۆمپانیاکە بە وەبەرهێنان لە بەدیجیتاڵکردن و پێوەرە ژیرەکاندا، ڕێژەی بەفیڕۆچوون و دزینی کارەبای لە وان، مووش، جۆلەمێرگ و بەدلیس لە ٪٧٠وە بۆ ٪٢٣ دابەزاندووە و ژێرخانەکەی بەهێز کردووە.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی ئانادۆڵوی ڕۆژهەڵات، وەبەرهێنانەکانی لە پارێزگاکانی وان، مووش، جۆلەمێرگ و بەدلیس بەردەوامە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێژەی بەفیڕۆچوون و دزینی کارەبای لە ناوچەکەدا لە ٪٧٠وە بۆ ٪٢٣ دابەزاندووە.
ئەم گۆڕانکارییە لە ڕێگەی بەدیجیتاڵکردن، سیستەمی پێوەری ژیر و وەبەرهێنان بۆ زۆرکردنی توانای تۆڕەکەوە ئەنجام دراوە. کۆمپانیاکە تەرکیزی خستۆتە سەر نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییە گەشەسەندووەکان بۆ کارەبا لە ڕووی بڕ و کیفیتەوە.
موراد پاپیلای سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجەکانی گۆڕینی سیستەمی وزە بۆ کارەبا لە چوارچێوەی کۆنفرانسی COP31دا، گۆڕینی ژێرخانەکەیان کردووەتە پێویستییەک. وی گوتیشی کارەکانی کۆمپانیاکە بەپێی ئەم ئامانجانە ڕێک دەخرێن و ئامانجیان دروستکردنی ژێرخانێکە کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی وزەی داهاتوو بێت.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi