
تورکیا و ١٤ وڵاتی تر پشتیوانییان لە سزاکانی سەر ئیسرائیل کرد
١٥ وڵات بە تورکیاشەوە لە دژی سیاستەکانی نیشتەجێکردنی نەیاسایی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پێشوازییان لە سزاکان کرد.
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، جەزائیر، ئەندۆنیزیا، فەلەستین، قەتەر، کوێت، لیبیا، مالدیڤ، میسر، نیجەر، پاکستان، سۆماڵ، عەرەبستانی سعودی و ئوردن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایانگەیاند کە پێشوازی لە بڕیاری بەریتانیا و ئوسترالیا دەکەن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەس و ڕێکخراوانەی کە لە زەوییەکانی فەلەستیندا خەریکی چالاکی نیشتەجێکردنی نەیاسایین.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەو ڕێکارانەی ئەو کۆمپانیایانە دەکەنە ئامانج کە بەشدارن لە دروستکردنی نیشتەجێگەی نەیاسایی و ئەو ڕێکخراوانەی ڕێگری لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە دەکەن، گونجاون لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتیدا و تەواو لەگەڵ بڕیاری ژمارە ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕای ڕاوێژکاری دادگای نێودەوڵەتی داد لە تەممووزی ٢٠٢٤دا یەکدەگرنەوە.
جگە لەوەش، سیاسەتەکانی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتووان، بەتایبەتی "پلانی نیشتەجێکردنی E1" کە قودسی ڕۆژهەڵات دەکاتە ئامانج، بە توندی ئیدانە کران؛ ئاماژە بەوەش کرا کە دەبێت بەپەلە پلانێکی گشتگیری ئاشتی جێبەجێ بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە لە ناوچەکەدا و دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ بە پێشەنگایەتی قودسی ڕۆژهەڵات دابمەزرێت. داواش لە وڵاتانی تر کرا کە سزای هاوشێوە جێبەجێ بپەڕێنن.
سەرچاوە: Kurdistan24