
تاوانکاریی منداڵان لە تورکیا ڕوو لە زیادبوونە: شارەزایان جەخت لەسەر پەروەردە و ئابووری دەکەنەوە
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ براونەتە بنکەکانی ئاسایش، شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە چارەسەری کێشەکە لە جیاتی سزا، لە پەروەردە و پشتیوانیی ئابووریدایە.
بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK)، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ براونەتە بنکەکانی ئاسایش. لەم منداڵانە ٢٦٧ هەزاریان وەک قوربانی تۆمارکراون و ١٩٦ هەزاریشیان وەک ئەو منداڵانە دەستنیشانکراون کە ڕاکێشراون بۆ ناو تاوان.
هاووڵاتییان بە ڕوانگەی جیاوازەوە سەیری بابەتەکە دەکەن. هاووڵاتییەک دەڵێت "پەروەردەی خراپ، بێکاری و خەونی ژیانی خۆشگوزەران" هۆکاری سەرەکین کە منداڵان بەرەو تاوان دەبەن، هاووڵاتییەکی دیکەش ئەو ڕایەی دەربڕی کە "دەبێت بە سزای قورس ڕێگرییەکان زیاتر بکرێن". پارێزەر وەیسەل دەمیرکایا جەختی لەوە کردەوە کە نابیێت منداڵان بەهۆی نەبوونی توانای ئابوورییەوە لە مافی پەروەردە بێبەش بكرێن، و ئەو منداڵانەی دەچنە بەندیخانەوە دەبێت پەروەردە بكرێن و هاوکاری بکرێن بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە.
حکومەت لە چوارچێوەی پاکێجی ١٢ی دادوەریدا، سزاکانی سەر ئەو منداڵانەی تەمەن ١٥ بۆ ١٨ ساڵانی قورس کرد کە ڕاکێشراون بۆ ناو تاوان. بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە چارەسەری بەردەوام تەنیا لە زیادکردنی سزاکاندا نییە، بەڵکو لە سەرنجدانە لەسەر باشترکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری.
سەرچاوە: Kurdistan24